چەندین ڕۆژنامەنوس لەبەغدا بریندار بوون

ناوەندی پشتیوانی ئازادی ڕادەربڕین بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ هەینی شەش ڕاگەیاندنکار لە بەغدا بە هۆی فیشەکی پلاستیکی و گازی فرمێسک ڕێژەوە بریندار بوون.

لە بەیاننامەی ناوەندی پشتیوانی ئازادی ڕادەربڕین هاتووە کە هێزە ئاسایشییەکان هێزیان بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارهێناوە و ئەمەش بووەتە هۆی بریندار بوونی دەیان خۆپیشاندەر و لەناویشیاندا شەش میدیاکار.

هەر لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەریەکە لە پەیامنیڕانی کەناڵی سۆمەریە، عراقییە، التغییر، هەروەها دوو پەیامنێری کەناڵی ZDFی ئەڵمانیش لەناو میدیاکارە بریندارەکاندان

PM:04:14:25/10/2019