ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كوژرانی ئەبو بەكر بەغدادی، خەلیفەی داعشی ڕاگەیاند و ڤیدیۆی كوژرانەكەشی بڵاودەكرێتەوە.
بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە 27-10-2019 لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا لە ئیدلیب، ئەبوبەكر بەغدادی، خەلیفەی داعش كوژرا.
میدیا ئەمریكیەكان بڵاویانكردەوە ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگی سەربازانیان دابەزاندووەتە ناو گوندی باریشا و شەڕێكی توندیان لەگەڵ پاسەوان و چەكدارەكانی ئەبوبەكر بەغدادی كردووە.
میدیا رۆژئاواییەكان باس لەوە دەكەن، كە بەر لەوەی سەربازەكانی یەكە تایبەتەكەی ئەمریكا بگەنە ناو ماڵەكە، ئەبوبەكر بەغدادی بە پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو خۆی تەقاندووەتەوە.