ئەمڕۆ یەكشەممە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و بازرگانی هەولێر ڕایگەیاند" كۆگایەكی ئارد لە ناو كۆگاكانی گومرگی سەوزە و میوەی هەولێر داخرا".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد" بڕی 200 تۆن ئاردی هەبوو كە تەوای ئەو ئاردە ئەسپێ لێی دابوو بەشێوەی ناتەندروست بەكۆگا كرابوو، کە بەکەڵکی خواردن نەدەهات".
سەرچاوەکە جەختیشیکردەوە: کە كاردانەوەی یاسایی بەرامبەر شوێنەكە دەگرێتەبەر ئینجا شوێنەكەی دەكرێتەوە.
دەستگرتن بەسەر ئەو كۆگایە لە كاتێكدایە لیژنەكانی قایمقایەتی هەولێر بە وردی چاودێری كۆگاكان دەكەن و چەندان كۆگا دەستیان بەسەردا گیراوە و بەرهەمەكانیان لەناو براون.