رۆژنامەنوسێك دەستگیركرا

ئازاد عوسمان، رۆژنامەنوس و بەڕێوەبەری رادیۆی دەنگ لە كەلار ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر سكاڵایەكی كۆن دەستبەسەركرا.

دڵشاد ئەنوەر، رۆژنامەنوس و هاوڕێی ئازاد عوسمان رایگەیاند، "ئەمڕۆ لەسەر سكاڵایەكی كۆن كە پێشتر بە كەفالەت ئازادكرابوو، دادگای كەلار كەفالەتەكەی هەڵوەشاندەوە و بڕیاریدا بە تەوقیفكردنی ئازاد عوسمان، بەڕێوەبەری رادیۆی دەنگ تا رۆژی دوشەمە".

ئاماژەی بەوەشكردوە، "ئازاد عوسمان لەسەر بابەتێكی رۆژنامەوانی سكاڵای لەسەر كراوە و دەستبەسەركردنیشی پێچەوانەی یاسای رۆژنامەنوسیە".

بە گوێرەی یاسای رۆژنامەگەری ژمارە 35ی ساڵی 2007، رۆژنامەنوس لە هیچ دۆخێكدا لەسەر كاری رۆژنامەوانی و بەدواداچون بۆ ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە بەرژەوەندی گشتیەوە دەستگیرناكرێت، هەر كاتێكیش رۆژنامەنوس داوایەكی یاسای لەسەربێت بانگهێشتی دادگا دەكرێت.

 


PM:02:07:13/11/2019