عێراق...سیاسەتمەدارێک کۆچی دواییکرد

میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە سیاسەتمەداری ناسراوی عێراقی عەدنان پاچەچی لە ئەبوزەبی کۆچی دواییکرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سومریەنیوزی ڕاگەیاندووە "سیاسەتمەداری ناسراوی عێراقی عەدنان پاچەچی لە ئەبوزەبی لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دواییکرد".

پاچەچی ساڵی ١٩٢٣ لە شاری بەغداد لە دایکبووە، دەرچووی زانکۆی ئەمەریکییە لە بەیروت و سیاسەتمەدارێکی نەتەوەییه‌ و بنەماڵەکەی عەرەبی سوننین و لە هۆزی شەمەرن.

لە ساڵی ١٩٦٥-١٩٦٧ عەدنان پاچەچی دەبێتە وەزیری دەرەوەی عێراق و ساڵی ١٩٧١ چووەتە دەرەوەی عێراق و بۆ ماوەیەک وەک ڕاوێژکاری دەوڵەتی ئیمارات کاریکردووە.

ساڵی ٢٠٠٠ لە لەندەن لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا حزبێک بەناوی ئاراستەی ناوەندی دیموکراتی دامەزراند و ساڵی ٢٠٠٣ دوای ڕووخانی عێراق گەڕایەوە عێراق و بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی حوکمی عێراق.

عەدنان پاچەچی کوڕی موزاحم پاچەچییە، باوکی سیاسەتمەدارێکی سەردەمی پاشایەتی بووە لە عێراق و ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو نوێنەری عێراق بووە لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

PM:07:09:17/11/2019