فرسەت سۆفی: کۆمەڵێک شوقە لەم ماوەیەدا تاپۆ دەکرێن

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند دوای ڕەزامەندیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵێک شوقە لەم ماوەیەدا تاپۆ دەکرێن.

پارێزگاری هەولێر، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نوسیویەتی، بەمزوانە شوقەکانی هاناستی و شەهیدان تاپۆ دەکرێن و خاوەنی ئەم شوقانە دەتوانن دەست بە مامەڵەی تاپۆکردنی شوقەکانیان بکەن".

دەڵێت "دوای بەدواداچوون و جەختکردنەوەی بەردەواممان، سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لەسەر تەملیککردنی شوقەکانی هاناستی و شوقەکانی شەهیدان لە عەنکاوە بڕیاری داوە، بۆ خاوەن گرێبەستی شوقەکان کە کۆی پارەکانیان لێ وەرگیرابێت و ئەستۆپاکیان کردبێت, بۆیە خاوەنەکانیان دەتوانن دەست بە مامەڵەی تەملیککردنی شوقەکانیان بکەن".


PM:03:19:21/11/2019