بۆ ڕێگری لە سواڵکرد ڕێکاری نوێ دەگیرێتە بەر و قایمقامیەتی سلێمانیش دەڵێت "زیاتر 90% ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له سلێمانى سواڵده‌كه‌ن خه‌ڵكى سلێمانى نین، به‌ڵكو زۆربه‌یان به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب و خه‌ڵكى وڵاتانى ده‌وروبه‌رن".
قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، به ئامانجى كه‌مكردنه‌وه و رێگریكردن له دیارده‌ى سواڵكردن و دانانى سنورێك له به‌رده‌م دیارده‌كه‌دا ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بونى نوێنه‌رانى دادگا، داواكارى گشتى سلێمانى، پۆلیس، ئاسایش و نوێنه‌رى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى كۆبونه‌وه‌یه‌كى فراوان به‌ڕێوه‌چوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سواڵكردن له هه‌رێمى كوردستان بوه‌ته "دیارده‌یه‌كى گه‌وره"و پێویستى به هه‌وڵ و هه‌نگاوى جدییه بۆ رێگركردن لێى.
قایمقامیەتی سلێمانی باسی لەوەشکردوە، "زیاتر 90% ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له سلێمانى سواڵده‌كه‌ن خه‌ڵكى سلێمانى نین، به‌ڵكو زۆربه‌یان به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب و خه‌ڵكى وڵاتانى ده‌وروبه‌رن، له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوشدا له سلێمانى هه‌نگاوى گرنگ و پێویست نراوه بۆ رێگریكردن له دیارده‌ى سواڵكردن و قائیمقامیه‌تى سلێمانى له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه به‌رده‌وام له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته‌دایه كه ئێستا بووه‌ته دیارده و كێشه‌یه‌كى گه‌وره له هه‌رێمى كوردستان
ئه‌ركى هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن و پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و دیارده‌یه
ئەوەش خراوەتەڕو، "ئه‌ركى هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن و پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و دیارده‌یه، چونكه به‌پێى ئه‌و به‌دواداچونانه‌ى كه كراوه ده‌ركه‌وتوه له‌پشت دیارده‌كه‌وه تاوانى تر ئه‌نجام ده‌درێت كه كاریگه‌رى مه‌ترسیدارى ده‌بێت له‌سه‌ر لێكترازانى كۆمه‌ڵایه‌تى له هه‌رێمى كوردستان".
بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە بڕیاردراوە چەند هەنداوێک بگیردرێتەبەر.
یەکەم: هه‌ڵمه‌تێكى هۆشیارى گشتى رێكبخرێت به‌تایبه‌ت له‌رێگه‌ى میدیا و مزگه‌وته‌كانه‌وه هاوڵاتیان له مه‌ترسیه‌كانى پشت دیارده‌كه ئاگاداربكرێته‌وه
دوەم: هێزه ئه‌منیه‌كانى سلێمانى به هاوكارى لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان له چه‌ند رۆژى ئاینده‌دا هه‌ڵمه‌تێكى فراوان رێكده‌خه‌ن بۆ رێگرى له دیارده‌كه.
سێیەم: یاسا به‌ركاره‌كانى تایبه‌ت به رێگرى كردن له دیارده‌ى سواڵكردن كاراتر بكرێنه‌وه و له‌م روه‌وه دادگاكان و داواكارى گشتى رۆڵى گرنگى خۆى ببینێت.
چوارەم: له‌رێگه‌ى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى و لایه‌نه ئه‌منیه‌كانه‌وه به‌دواداچون بكرێت بۆ شوێنى مانه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه سواڵ ده‌كه‌ن.
پێنجەم: به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك رێگرى بكرێت له بازرگانى كردن به‌و كه‌سانه‌ى كه سواڵ ده‌كه‌ن به تایبه‌تى منداڵان.
شەشەم: رێگرى له‌و كه‌سانه بكرێت كه له ترافیكه‌كان شت ده‌فرۆشن و له‌پاشت ئه‌وه‌وه سواڵده‌كه‌ن.