ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک "قەسەدە" ڕایگەیاند" لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانیان لەدژی شانە شاراوەکانی داعشدا ٢٥ چەتە دەستگیرکراون".
ڕاگەیەنراوەکەی قەسەدە بەم شێوەیەیە:
"لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانمان لە کات و شوێنی جیاوازدا بەرامبەر شانە شاراوەکانی داعشدا بە گشتی ٢٥ چەتە دەستگیرکراون".
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا ئەندام و سەرچەتەیەکی داعش بە ناوی ئەرکان حسێن (محەمەد سالح ئەلعەلی) کە بەرپرسی دیلەکانی داعش بووە دەستگیرکراوە.
هەروەها لەنێوان ١٥ – ٢٢ تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دا ئۆپەراسیۆنێکی شاراوە و تایبەت بەرامبەر شانە شاراوەکانی داعش لە دێرەزۆر ئەنجامدراوە. لە ئەنجامدا ٢١ چەتە دەستگیرکراون و ٢ چەتەش کە هەوڵی هێرشکردنیان داوە، کوژراون.
سەرچەتەیەکیش کە بەرپرسیاری تەقینەوەکەی حەسەکە بوو و خۆی لە کەمپی هۆڵێ هەشاردابوو، دەستگیرکرا.
لە ڕۆژی ٢٨ی تشرینی یەکەمدا یەکینەکانی دژە تیرۆر (یات – YAT) ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ئەنجامدا. ٢ چەتە کە بەرپرسیاری تەقینەوەکەی زیندانی حەسەکەن دەستگیرکران.