هەڵمەتێک بۆ کوشتنی بەرپرسانی حیزبی بەعس لە بە‌غداو ناوچەکانی باشووری عێراق دەستیپێکرد

چەند رۆژێکە لەگەڵ توندبوونەوەی خۆپیشاندانەکان و پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران، هەڵمەتێکی کووشتنی کۆنە  بەعسیەکان لە بەغداو شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەستی پێکردووە.

 

بەپێی هەندێک سەرچاوە، چەند رۆژێکە بە نهێنی گرووپی دەمامکدار دەستیان بەهەڵمەتێکی کووشتنی بەرپرسانی بالآی حیزبی بەعس کردووە، هەندێک لەو کادیرە پێشکەوتووانەی حیزبی بەعس دوای رووخانی بەعس هەر لە عێراقدا ماونەتەوە، هەندێکیشیان چەند رۆژێکە لە تورکیا و ئۆردونەوە گەڕاونەتەوەو بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کردووە.

 

ئەو بەعسەیانەی لەچەند رۆژی رابردوودا کوژراون زۆریان پلەی بەرزی حیزبیان لە ریزەکانی حیزبی بەعس داهەبووە، هەر لە ئەندامێتی فیرقەو لق و ئەندامی شوعبەی حیزبی بەعس.

ئەمەش چەند ناو و پۆستی ژمارەیەک لەو کوژراوانەیە:

 

- گاتع رسن شاهین ئەندامی شوعبە، چەند رۆژێکە گەڕاوەتەوە عێراق بۆ پاڵپشتیکردنی خۆپیشاندانەکان لە شاری کوت، ئەندامی شوعبەی حیزبی بەعس بووە.

- موتەشەر شعیل موتیر، ئەندامی فیرقەو سەرپەرشتیاری خۆپیشاندەرو جوڵێنەری خۆپیشاندانەکان.

- عەبدولرەزا محەمەد مویع، ئەندامی فەرعی بەعس.

- حارس جەبارە کادیری پێشکەوتوی حیزبی بەعس لە ناسریە کوژرا.

- ئەنەس مالکی کادیری پێشکەووتوو لە ناسریە کوژرا.

- حامد کازمی، ئەندامی سەرکردایەتی فیرقە چەند رۆژێکە لە تورکیا گەڕاوەتەوەو لەبەغدا کوژرا.

- فازل ئەبو عروبە، ئەندامی هەرێمایەتی حیزبی بەعس، چەند رۆژێکە گەڕاوەتەوە لە تورکیا بۆ عێراق.

- مەحمود جاسم، پێشوو ئەندامی لقی کازمیەی حیزبی بەعس بووە.

لە پارێزگای واست ژمارەیەک بەعسی کوژراون کە ئەمانەن:

- محەمەد خالید داود، ئەندامی فیرقەی نەعمانییە.

- سەلمان ریاز ئەنجامی فیرقەی دوجیل.

- عادل ئەسعەد ئەندامی شوعبە.

ئەوەی تێبینی دەکرێت، زۆربەی ئەو بەرپرسە کۆن و نوێیانەی بەعس، تازە لە دەرەوەی ولآت گەڕاونەتەوە بۆ کۆمەکردن و بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکاندا.



PM:02:12:23/11/2019