هەنگاو: له‌ شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سێ ژن خۆیان خنكاند

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە" لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردودا لە شارەکانی دیواندەرە، سەقز و مەهاباد سێ ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە".

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند" ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ نۆڤەمبەری ٢٠١٩ ژنێکی لاوی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "زارا بێ سوخەن" بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

 

هەنگاو ئاشکراشیکردووە" زارا بێ سوخەن خێزاندار و دایکی سێ منداڵ بووە".

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" ژنێکی ٤٥ ساڵەی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی "حومەیرا ئەڵماسی" لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانیەکانی ئەو شارە گیانی لەدەست داوە.، ناوبراو ١٠ رۆژ پێش بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیبوو".

 

هانگاو ئەوەشختەڕوو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، ژنیکی تەمەن ٢٤ ساڵانی خەڵکی سەقز بە ناوی "سمەیە رەسوڵزادە" لە گەڕەکی نەشمیلانی ئەو شارە بە هۆی کێشەی خێزانیوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.




PM:04:36:27/11/2019