وادەی دابەشکردنی موچه‌ی مانگی نۆ ڕاگەیەندرا

وابریارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلولی دەستپێبکات و چەند وەزارەتێک موچە وەردەگرن.

به‌گویرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە دەست سپی کەوتووە دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول چەند ڕۆژێک دوادەکەوێت و ڕۆژی هەشتی مانگ کە دەکاتە یەکشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

هەر بەگوێرەی زانیاریەکان وەکو مانگەکانی پێشووش سەرەتا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی_پەروەردە دابەشدەکرێت دواتر دارایی و تەندروستی دابەش دەکرێت.

حكومەتی هەرێم لەم ساڵدا تەنها 8 موچەی دابەش كردووە و ئەگەر موچەی مانگی ئەیلولیش دابەش بكات ئەوا دەبێتە نۆ موچە و موچەی سێ مانگیش چارەنوسی دیارنیە.


PM:05:16:02/12/2019