کینۆ گابرێل: هێزەكانی هاوپەیمانان لە ناوچەی جەزیرەی ڕۆژئاوای كوردستاندا بڵاوكرانەوە

وتەبێژی فەرمیی هێزەكانی سووریای دیموكرات رایگەیاند كە هێزەكانی هەسەدە و هێزەكانی هاوپەیمانان بە تەواوی لە ناوچەی جەزیرەی ڕۆژئاوای كوردستاندا بڵاوكرانەوە.

ئاژانسی هاوارنیوز لەزاری كینۆ گابریێل، وتەبێژی هەسەدە دووپاتی كردووەتەوە بڵاوبوونەوەی هێزەكانی هەسەدە و هاوپەیمانان لە ناوچەكانی حەسەكە، قامیشلۆ و دێریك تەواو كراوە.

وتەبێژی هەسەدە داواشی لە ئەمریكا و رووسیا كردووە گەرەنتی بدەن بۆ مسۆگەركردنی ئاگربەستی گشتیگر لە باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا، ئەمەشی بە مەرجی سەقامگیری داناوە.

كینۆ گابریێل دووپاتی كردووەتەوە كە هەسەدە و هاوپەیمانان كاری هاوبەشیان دەبێت بۆ راوەدوونانی پاشماوەكانی داعش و هێنانەدی سەقامگیری و پاراستنی كێڵگە نەوتیەكانی ناوچەكە.


PM:07:09:02/12/2019