واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مامۆستایان راگه‌یه‌ندرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران، بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت.

 

ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێککەوتی ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئەگەر هیچ گرفتێک نەیەتە پیشەوە سبەینێ دووشه‌ممه‌ ٩ی كانونی یه‌كه‌م دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلولی یەکەی حەفتا و هەشتای هێزی پێشمەرگە دابەش دەكرێت".

 

سەرچاوەکە وتیشی" بڕیاریشه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی كانونی‌ یه‌كه‌می‌ ٢٠١٩ موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌ش بكرێت".

 

وەزارەتی دارایی مانگانە بە دوو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت، قۆناغی دووەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

 

 

 

 




PM:10:58:08/12/2019