بەوێنە:خانووەکەی میسی سەرنجڕاکێشە
میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، خانوویەکی سەرنجڕاکێش و گرانبەها لە وڵاتی ئەمریکاو شاری میامی دەکڕێت.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ وێنەی خانووە نوێیەکەی میسیان بڵاوکردەوە کە بڕی ٥ ملیۆن دۆلاری پێداوەو فراوانیەکەی ١٠٨٤ مەتر چوارگۆشەیە.
میسی یەکەم کەس نیە لەم خانووەی هەبێت و ملیاردێری مەکسیکی، کارلۆس بیرالتا کوێنتێرۆ و گۆرانیبێژی بەناوبانگ، بێردمان کە کریستۆڤەر سیلیامزە، لە هەمان شوێن خانوویان کڕیووە.
میسی توانی بۆ ساڵی ٢٠١٩ تۆپی زێڕین بۆ جاری شەشەم لە مێژوویدا بباتەوەو پێش رۆناڵدۆ وڤان دایک کەوت.
PM:11:50:12/12/2019