خه‌ڵک وا ڕاهاتوون که زۆر به تامه‌زرۆوه گۆشت بخۆن، بێ ئه‌وه‌ی که بزانن جۆرێکی دیکه‌ی گۆشت هه‌یه و هه‌رزانتر و به‌چێژتره، جگه له‌وه‌ی که خۆراکێکی پڕ ڤیتامینه و پێی ده‌وترێت گۆشتی هه‌ژاران.
به پێی ڕاپۆرتە تەندروستییەکان، نیسک ده‌کرێت جێگره‌وه‌یه‌کی نموونه‌یی بۆ گۆشت بێت، خواردنێکی زۆر ته‌ندرووست و بێخه‌رجه، زۆرێک له ڕه‌گه‌زه خۆراکییه‌کانی تێدایه وه‌ک پرۆتین که زۆری له گۆشتدا هه‌یه.
نیسک وه‌ک گۆشت ڕێژه‌یه‌کی زۆری پرۆتینی تێدایه، ئه‌وه‌ش وا ده‌کات که ببێته پێکهێنه‌ری هه‌ر سیسته‌مێکی خۆراکی.
ده‌کرێت نیسک له گه‌ڵ سه‌وزه لێبنرێت، یان وه‌ک شۆربا، ده‌کرێت ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ هه‌ندێک شیرینیش تێکه‌ڵ بکرێت، ئه‌مه‌ش وای لێده‌کات نیسک خواردنێکی باو بێت له جیهاندا به تایبه‌ت له ناوچه وشکه‌کان به هۆی ئاسانی ئاماده‌کردنه‌وه.
نیسک به پێی ئه‌و ڕه‌گه‌زه خۆراکییه‌ی تێیدایه ڕه‌نگی جیاوازه، وه‌ک ڕه‌نگی سه‌وز، سوور، ڕه‌ش، پرته‌قاڵی، خۆڵه‌مێشی، هه‌ر وه‌ک نیسکی قاوه‌یی یان گه‌نم ڕه‌نگ.
نیسک گه‌لێک جۆر ڕه‌گه‌زی کانزایی تێدایه به تایبه‌ت ئاسن، مس، پۆتاسیۆم، فسفۆر، که‌لسیۆم و مه‌گنسیۆم.
نیسک ئه‌رکی گورچیله‌کان باشتر ده‌کات و ڕێگری له درووستبوونی به‌ردی گورچیله ده‌کات، کاری کۆئه‌ندامی هه‌رس باشتر ده‌کات و پرۆسه‌ی هه‌رس ئاسان ده‌کات، ڕێگری له قه‌بزی ده‌کات و جه‌سته له پاشه‌ڕۆ و ژه‌هره‌کان پاک ده‌کاته‌وه.
له سووده‌کانی دیکه‌ی نیسک ئه‌وه‌یه که ئاستی شه‌کر له خوێندا ڕێکده‌خات و ناهێڵێت به‌رز ببێته‌وه، جه‌سته‌ش له کۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش ڕزگار ده‌کات و کۆلیسترۆڵی سوودبه‌خش به‌رز ده‌کاته‌وه.