موقتەدا سەدر چوار نامەی گرنگ ئاراستەی عێراقییەکان دەکات

سەرۆکی رەوتی سەدر چوار نامە ئاراستەی عێراقییەکان دەکات، کە گرنگترینیان پاراستنی خۆپیشاندەرانە لەو هەڕەشەی کوشتن و رفاندنەی لێیان دەکرێت.

سەدر لە رێگای تویتەرەوە لە پەیامێکی تریدا دەربارەی  دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانی ئایندە، دەڵێت" ئەو تاقیکراوەتەوە، جارێکی تر تاقی ناکرێتەوە".

لە پەیامێکی دیدا، سەدر داوا لە خۆپیشاندەران دەکات بەردەوام بن لەسەر رێبازی ئاشتیانەی خۆپیشاندانەکان.

هەروەها لە دوا پەیامدا داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات خۆپیشاندەران بپارێزن.




AM:10:21:18/12/2019