فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەڕێوەبەری پێشووی بانكی بازرگانی عیراق دەرچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی نەزاهەی عێراق ڕایگەیاند" بەتۆمەتی خەرجكردنی ملیۆنان دۆلار بەبێ گرەنتی، بڕیاری دەستگیركردن بۆ بەڕێوەبەری پێشووی بانكی بازرگانی دەركراوە".

 

نەزاهەی عێراق ئاشکراشیکرد" بەهۆی خەرجكردنی بڕی ٦٠ ملیۆن دۆلار بۆ كۆمپانیایەك لە لقی هەولێری بانكی بازرگانی عیراق فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەڕێوەبەری پێشووی بانكەكە دەرچووە، بەهۆی ئەوەی دڵنیایی تەواوی لە كۆمپانیاكە وەرنەگرتووە".

 

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارەكە لەلایەن دادگای نەجەف بۆ تاوانەكانی دۆسێی نەزاهە دەركراوە و لێكۆڵینەوە لەبەڕێوەبەری پێشووی بانكەكە دەكات.

 

لەمانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦دا، دەستەی دەسپاکی عێراق توانی ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار دۆلاری بۆ گەنجینەی دەوڵەت بگەڕێنێتەوە، بەهۆی بەدواداچون لە سەرپێچیە یاسایەکانی ئەو بانکە لەپێدانی قەرز بە کۆمپانیاکانی گۆشت و کێڵگەی پەلەوەر لەناوخۆی وڵاتدا.

 

 

 


PM:04:36:18/12/2019