" پێویستە بە زووترین کات گەمارۆی سەر کامپی مەخمور کۆتایی بێت "

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆماجڤاکێن کوردستان "کەجەکە" ڕایگەیاند"  پێویستە بە زووترین کات گەمارۆی سەر کامپی مەخمور کۆتایی بێت".

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:


"وا بۆ ٢٥ ساڵ دەچێت بە هۆی ئەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی سووتاندبوون، گەلەکەمان لە بۆتانەوە ڕوویان لە مەخموور کردووە و لەوێ بوون بە پەنابەر، لە ئێستادا ١٥ هەزار کەسی ئێمە لە مەخموور پەنابەرن، گەلی مەخموور بە ناسنامەو زمان و کلتووری خۆیان، ژیانێکیان بونیاد ناوە و تا ئەو رۆژەی پرسی کورد چارەسەر نەبێت، نایانەوێت بگەرێنەوە تورکیا، بەڵام دەوڵەتی تورک سەرەڕای هێرشە ئاسمانییەکانی، بەردەوامە لە هەموو جۆرە هێرشێک بۆ سەر مەخموور.


کەمپی پەنابەرانی مەخموور لە ژێر چاودێری و دڵنییایی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە و دەکەوێتە چوارچێوەی سنووری فیدراسیۆنی باشووری کوردستانەوە، کاتێک داعش هێرشی کردە سەر هەولێر، بەر لە هەموو کەسێک گەلی مەخموور بەرگری کرد، بە هۆی رووداوێکەوە کە هیچ پەیوەندییەکی بە گەلی مەخموورەوە نییە، بەرێوەبەرایەتی هەرێمی کوردستان، مەخمووری گەمارۆ داوە، لە ئێستادا لە مەخموور نەخۆش و خوێندکار و کرێکاران ناتوان لە کامپ بچنە دەرەوە، گەلی مەخموور ئەم بارودۆخەی گەیاندووەتە بەر دەستی بەرێوەبەرانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و چەندین رێکخراو. ئێمەش لە رێگای نامەو چەندین رێگای دیکەوە، داوامان کردووە ئەم گەمارۆیە لاببرێت، بەڵام ئەوا چەندین مانگە ئەم گەمارۆ و گۆشەگیرکردنە بەردەوامە، بۆیە ئەم راگەیێنراوە بڵاو دەکەینەوە.


 پێویستە بەرێوەبەرایەتی کورد یارمەتی ئەم کەمپە بدات، هەندێک جار کێشەش هەبوون، بەڵام بوون بە یارمەتیدەر، بەڵام دەوڵەتی تورک هەمیشە فشاری خستووەتە سەر عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرێوەبەرایەتی کورد و هەوڵی داوە بڵاوە بەم کەمپە بکات، وەک دەزانرێت لەم ماوەیەی دواییدا، فڕۆکەی کەشف بەسەر ئاسمانی مەخمووردا دەسووڕێنەوە، گەل لە دڵەڕاوکێدایە کە هێرشی ئاسمانی ئەنجام بدرین. گەلی مەخموور پارچەیەکی خۆبەڕێوەبەری کوردە، هەموو کوردانی باکور، باشوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوا هەستیارن بەرامبەر بە کەمپی مەخموور، هەموو کوردێک لە چاوەروانی ئەوەدایە کە گۆشەگیری و گەمارۆی سەر مەخموور هەڵگیرێت.


ئەگەر بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی کوردستان ئەم گەمارۆیە نەهێڵێت و لایبەرێت، گەلەکەمان دڵخۆش دەبێت، بۆ ئەوەی گەلەکەمان لە مەخموور زیاتر رێگری لێ نەکرێت، دووبارە داوا دەکەین ئەو گەمارۆیە لاببرێت، ئێمە هیوادارین بەرێوەبەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم داواکارییەمان جێبەجێ بکات."



PM:07:28:18/12/2019