ئاسایشی سلێمانی بڕیاری دادگای له‌باره‌ی چوار تاوانباری دهستگیركراوهوه راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" پاش ئه‌وه‌ى هێزه‌كانمان له رۆژانی ٢٤ ى ٤ى ٢٠١٩ تا ٢ ى ١٠ ى ٢٠١٩ به بڕیاری دادوه‌ر، له پارێزگای سلێمانی چوار كه‌سیان به‌پێی مادده‌ی (١٤ى مادده هۆشبه‌ره‌كان) ده‌ستگیركرد، رۆژانی ٢٢ و ٢٣ ى١٢ ى ٢٠١٩لهلایهن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی – ٢ ه‌وه سزادران".
سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگا ده‌رباره‌ی چوار تاوانباره ده‌ستگیركراوه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئه‌م زانیاریانه‌ی خواره‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو؛
1- (هـ ، ع ، ح) له‌دایكبووی ساڵی (1977) ره‌گه‌زی (نێر)، پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی (8) مانگ، غه‌رامه‌كردنی به بڕی (450000) چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
2- (س، أ، ح) له‌دایكبووی ساڵی (1985) ره‌گه‌زی (نێر)، پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به بڕی (450000) چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
3- (م، أ، ع) له‌دایكبووی ساڵی (2000) ره‌گه‌زی (نێر)، پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی (8) مانگ، غه‌رامه‌كردنی به بڕی (450000) چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
4- (ڕ، ع، ع) له‌دایكبووی ساڵی (1983) ره‌گه‌زی (نێر)، پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی (6) مانگ، غه‌رامه‌كردنی به بڕی (450000) چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.