‏هۆشیار عەبدوڵا: یاسای نوێی هەڵبژاردن لە خزمەتی حیزبی گەورەی خاوەن چەک‌و پارەدایە

هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" ئەو یاسا نوێیەی هەڵبژاردن زیاتر لە بەرژەوەندی حزبە گەورەکانی عێراقە ئەوانەی(چەک)و(پارە)یان هەیە".

 

 
لە پۆستێکدا لە ئەکاونتی خۆی هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری گۆڕان، نووسیوویەتی "ئەو یاسایە خەڵکی سەربەخۆ ناگەیەنێتە پەرلەمان وەک چەند بەرێزێک باسی دەکەن خۆزگە وابوایە".

 

 
هەروەها پێشبینی خۆی لەسەر یاساکە دەڵێت " دوای هەڵبژاردنەکانیش بۆ هەمو لایەک دەردەکەوێت کە ئایا خەلکانی سەربەخۆ سودیان لێ بینی یا حزبەکان".!
ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق یاسای نوێی هەڵبژاردن بەزۆرینەی لیستەکان تێپەڕێنرا، زۆربەی لیستە کوردیەکان بایکۆتیان کرد و دژبوون تەنها نەوەی نوێ نەبێت کە لەگەڵ یاساکەدا بوو. 

 


PM:09:20:24/12/2019