رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت" ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی ئێران‌دا دەستگیرکراون، ئازار و ئەشکەنجە دەدرێن و لە دۆخێکی خراپدان".
لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند" له خۆپیشاندانه‌كانی مانگی تشرینی دووه‌می ئێران به هه‌زاران كه‌س له‌وانه ده‌یان رۆژنامه‌نوس، چالاكوانی مه‌ده‌نی و خوێندكار ده‌ستگیركراون، ده‌ستگیركراوان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی تونددان و مافی په‌یوه‌ندی به بنه‌ماڵه و گرتنی پارێزه‌ریشیان لێ زه‌وت كراوه".
ڕێکخراوەکە داوای لە سەرۆکی دامەزراوەی دادوەری ئێران کردووە، ئەشکەنجەدانی بەندکراوان ڕابگرن و ئەو کەسانەشی بەبێ هۆکار دەستبەسەرکراون، ئازاد بکرێن.
لە سەرەتای مانگی رابردوەوە هاوڵاتیانی ئێران لە دژی گرانبوونی نرخی بەنزین رژانە سەرشەقامەکان و بەپێی ئامارەکانیش هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س كوژراون، به‌ڵام حكومه‌تی ئێران به فه‌رمی هیچ ئامارێكی له باره‌ی كوژراوان و ده‌ستگیركراوان بڵاونهكردوەتەوە.