ڤیدیۆ.. ماهیر حەسەن داوای لێبوردن لە بنەماڵەی هونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە دەکات

هونەرمەندی کورد، ماهیر حەسەن، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا داوای لێبوردن لە بینەرانی و بنەماڵەی ئاسۆ عومەر سوارە دەکات بە هۆی پەخشکردنی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیەوە کە بۆ سەری ساڵ  تۆمارکراوە. 

 

ماهیر حەسەن لە ڤیدیۆکەدا باس لەوە دەکات، دە رۆژ پێش ئێستا بەرنامەیەکیان لە یەکێک لە کەناڵەکان تۆمارکردووە بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە، بەهۆی مەرگی ئاسۆ عومەر سوارەوە داوای لە کەناڵەکە کردووە بەرنامەکە راگرن بەڵام کەناڵەکە رایاننەگرتووە و داوای لێبوردنیان کردووە.

 

ئاماژەی بەوەش کردووە" داوای لێبوردن لە خێزانی ئاسۆ سوارە عومەر و بینەران دەکات کە ئەمشەو ئەو بەرنامەیە پەخشدەکرێت".

 

ماهیر حەسەن  لە ساڵی ۱۹٦٥ لە شارۆچكەی عەربەتی سەر بە شاری سلێمانی لەدایكبووە و پەیمانگای ھونەرە جوانەكان بەشی شانۆی لە سلێمانی لە ساڵی ١٩٨٥ تەواوكردووە، لە ئێستادا یەكێكە لە هونەرمەندە ناسراوەكانی بواری كۆمیدیا لە كوردستان. ئێستا ئەو و ئەحمەد جۆڵا ئەكتەری كۆمیدی ناسراو، بەدوانەیەكی بە ناوبانگی بواری كۆمیدی كوردستان هەژمار دەكرێن.

 


PM:10:22:31/12/2019