وێنەیەکی کۆنی قاسم سولەیمانی و هادی عامری و مەهدی موهەندیس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی نەبینراوی سەردەمی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگرى پێشووى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌قى قودس، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت مێژووی وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لەشەڕی نێوان عێراق ئێران‌دا گیراوەو چەکیان پێ بووە لە دژی رسووپای رژێمی پێشووی عێراق.
به‌ره‌به‌یانى ڕۆژی هه‌ینى ٣ى كانونى دووه‌م هه‌ریه‌ك له قاسم سلێمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس كرانه ئامانجی فڕۆکەکانی ئەمەریکا و كوژران، له‌و هێرشه‌دا كه له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا ئه‌نجامدرا ژماره‌یه‌كى تر له پله‌دارانى ئێران و به‌رپرس و چه‌كدارانى تر‌ى حه‌شدى شه‌عبى كوژران.