به‌هۆی سه‌ربڕینیان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به‌ده‌ر له رێنماییه ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه‌كان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێك گۆشتی سووردا دەگرن و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێترنەری رایدەگەیەنێت گۆشتی مۆرنه‌كراو مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی لێده‌كرێت.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێترنەری و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند" لەدوو رۆژی رابردوودا، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە دەست بەسەر بڕێك گۆشتی ئاژه‌ڵدا گیراوه كه‌به‌شێوه‌ی نایاسایی وبه‌ده‌ر له‌ڕێنماییه ته‌ندروستی وڤێتێرنه‌رییه‌كان سه‌ربڕدرابوون و خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازبوون به‌هاوڵاتیانی بفرۆشن".
وتیشی" ئەو ئاژەڵانەی له‌لایه‌ن پشكنینه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی له سه‌ربڕخانه‌كان ده‌رده‌چێت و دڵنیا ده‌بنه‌وه گۆشته‌كه‌ی بۆخواردن شیاوه، مۆرده‌كرێت، به‌ڵام گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی مۆرنه‌كراوه پشكنینی بۆ ئەنجام نەدراوە وبه‌ده‌رلە رێنماییەكانیان سەردەبڕرێن".
بێوەی ئەحمەد لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد" پێشتر و چەند جارێك ئەو گۆشتفرۆشانە ئاگاداركراونەتەوە، ئاژەڵەكانیان ببەن بۆ كوشتارگەی سلێمانی پاش پشكنین ودڵنیابوونەوە ئاژەڵەكانیان سه‌رببڕن، پێشیان ووتراوەكە لیژنەكانی قائیمقامیەت رێگری لەو گۆشتفرۆشانە دەكات گۆشتی بێمۆر به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغبكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌وجۆره گۆشته‌گومانی گواستنەوەی نەخۆشییە هاوبەشەكانی نێوان مرۆڤ وئاژەڵی لێدەكرێت، ئه‌مه‌ش مەترسی بۆسەر تەندروستی بەكارهێنەرانی دروست دەكات".
نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێترنەری سلێمانی، داوا لە هاوڵاتیان دەكات، بەرلەكڕینی دڵنیابنەوە لەومۆرەی بەسەر گۆشتەكەوەیە لەهەبوونی گۆشتی مۆرنەكراو لەدوكانی گۆشفرۆشەكاندا لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەت ئاگادار بكەنەوە.
دەشڵێت"به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و بۆ له‌ناوبردنی گۆشته‌كه، ئاژەڵە سەربراوەكان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری سلێمانی دەكرێت و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە".