سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و وتی" سوپای ئەمریکا عیراق جێناهێڵێت".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" سوپای ئەمریکا عیراق جێناهێڵێت، هاوکات من پێموایە ئێران پلانی هەبوو هێرشبکاتە سەر باڵیۆزخانەکانمان لە چوار وڵات".
ئەم لێدوانەی ترەمپ لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عیراق ڕایگەیاند، داوایەکی ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کردووە بۆ ناردنی دوو نوێنەر بۆ عیراق بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی بڕیارەکەی پەرلەمانی عیراق کە ناوەڕۆکەکەی بریتی بوو لە چوونەدەرەوەی هێزە بیانیەکان لە عیراق و بەتایبەتیش هێزەکانی ئەمریکا.
جێی باسه ئه‌مه‌ریكا شه‌ش هه‌زار سه‌ربازی له عێراق هه‌یه و دوای بۆردمانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس په‌رله‌مانی عێراق ته‌نیا به به‌شداری نوێنه‌رانی شیعه كۆبووه‌وه و بڕیاری دا حكوومه‌ت پابه‌ند بكات به كاركردن له‌سه‌ر ده‌ركردنی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی بیانی له عێراق.
هەروەها بەرەبەیانی هەینی رابروود، رێكەوتی ٣ی كانونی دوەمی ٢٠٢٠ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە راگەیەندراوێك هەواڵی كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی راگەیاند، كە لە لایەن هێرشێكی ئاسمانی ئەو وڵاتەوە كارەكە ئەنجامدرا، ئەوەش کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە دواتریش ئێران زیاتر له ١٢ موشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان عێراق كرد، به‌ڵام زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه.