به‌هۆی فێڵكردن له‌هاوڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی ناته‌ندروست، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانێكی گۆشتفرۆشتن داده‌خرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "سپی" كه‌وتووه، قائیمقامیه‌تى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه" به‌هۆی فێڵكردن له‌هاوڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی به‌ستوو به‌نرخی فرێش، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی چواری سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گۆشتفرۆشی سابیر له‌گه‌ڕه‌كی هوانه‌ی شاری سلێمانی داده‌خرێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو: خاوكردنه‌وه‌ی گۆشتی به‌ستوو ودوباره خستنه‌وه‌ی ناوبه‌فرگر بۆبه‌ستنه‌وه‌ی، زیانی ته‌ندروستی به‌ئه‌وكه‌سانه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وجۆره گۆشته ده‌خۆن هه‌روه‌ها فرۆشتنی گۆشتی به‌ستوو به‌نرخی فرێش فێڵێ بازرگانی (غش تجار)یه و یاسا سزای بۆ ئه‌نجامده‌رانی دیاری كردووه.
دەشڵێت" پێشتر پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ گۆشتفرۆشی سابیر كراوه وئاگاداركراوه‌ته‌وه گۆشتی به‌ستوو به‌نرخی فرێش به‌هاوڵاتیان نه‌فرۆشێت به‌ڵام به‌هۆی دوباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كه‌ی به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی گۆشتفرۆشی سابیر داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".