پارەی وانەبێژی مانگی ١١ دابەشدەکرێت

بڕیارە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر سبەی چوارشەممە ٢٢ی کانوونی دووەم بڕیارە پارەی وانەبێژی مانگی ١١ ساڵی 2019 مامۆستایانی وانەبێژان دابەشبکات.

 


بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە ئاگاداری سەرجەم پەروەردەکانی سنوری پارێزگای هەولێر کراوە کە ژمارەیان ١١ پەروەردەیە  سبەی چوارشەممە بەپێی لیست پارەی وانەبێژان دابەش بکەن.

 
  
لە بڕگەیەکی لەراگەیاندراوەکەدا هاتووە " سەرجەم ئەو خوێندنگایانەی کە مامۆستای وانەبێژیان هەیە لە خوێندنگاکاندا، پێویستە رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 22ی کانوونی دووەمی 2020 سەردانی بەشی ژمێریاری پەروەردەی سنورەکانیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مانگی 11ی ساڵی 2019ی مامۆستایانی وانەبێژ".



PM:07:36:21/01/2020