وێنە.. شەبنەم جەبەلی داوای لێبوردن دەكات

شەبنەم جەبەلی وێنەیەکی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوەو پەیامێک ئاڕاستەی فانەکانی دەکات.

 

شەبنەم لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام"  وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە، کە سەرنجی بەشێک لە فانەکانی ڕادەکێشێت، هاوکات شەبنەم لە نوسینێکیدا دەڵێت" داوای لێبوردن هەرچەندە ووشەیەكی بچوكە بەڵام ئەتوانێت زۆر پەیوەندی لەشكان بپارێزێت".

 

شەبنەم تەمەنی ٢٧ ساڵە، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە لە شاری هەولێر دەژی، لە ئێستاشدا کاری فۆتۆ مۆدێل کاری ڕیکلام دەکات، ماوەیەکێش لە تەلەڤزیۆنی سەحەر کاری دەکرد.

 

 
 


PM:01:08:28/01/2020