وەزارەتی دارایی لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچەو لەماوەی مانگەکەدا مووچەی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٩ی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەشدەکات.
بەپێی زانیاریەکانی سپی کە لەسەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە دەستی کەوتووە " ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی ١٠ی شووباتی ٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت".
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو" ڕۆژی سێشەممە ١١ی شووباتی ٢٠٢٠ مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت و ڕۆژی چوارشەممەش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت".
هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ی شووبات مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەکرێت.
سەرەتای دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی هەرێم لە داهاتی نەوت دەدرێت، لەناوەڕاستی مانگیشدا حکومەتی بەغدا بڕی ٤٥٣ ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەکات و مووچەی وەزارەتەکانی تری پێدەدرێت.