لە بازیان تەقە لە تانکەرێکی سووتەمەنی کرا

ئەمشەو لەسەر رێگەی بازیان- چەمچەماڵ، تەقە لە تانكەرێكی سوتەمەنی (غاز) كرا، بەڕێوەبەری ناحیەكەش دەڵێت" هیچ زیانێكی گیانی نەبووە".

 

ئیسماعیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحییەی بازیان ڕایگەیاند" ئەمشەو چوارشەممە، لە سەر رێگای نێوان بازیان و چەمچەماڵ لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا، تەقە لە تەنکەرێکی غازی کۆمپانیاکە کراوە و بەهۆیەوە تایەکانی تەنکەرەکە تەقیون".

 

وتیشی" هیچ زیانێكی گیانی لە رووداوەكە نەكەوتۆتەوە و تەنها كەمێك زیانی دارایی هەبووە".

 

چەند رۆژێكە حاڵەتی تەقكردن لە تانكەری سووتەمەنی بەتایبەتی غاز زیادی كردووە و شەوی رابردووش لەسەر رێگەی دوكان – سلێمانی تەقە لە دوو تانكەری سووتەمەنی كرا، هەر بەهۆی ئەم گرژییانەشەوە كە هەیە لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی غاز زیادی كرد.




PM:11:10:05/02/2020