بۆ جارێکی تر چوار تانکەری گاز لە سەر رێگای چەمچەماڵ- قەرەهەنجیر درانە بەر دەستڕێژ

شەوی رابردوو بۆ چوارەم شەو تەقە لە تانکەرەکانی گواستنەوەی گاز لە ناوچەی چەمچەماڵ کراو ئەمجارە هێرشکراوەتە سەر چوار تانکەر.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" تەقەکردنی شەوی رابردوو لە ناوچەی قەرەهەنجیر بووە لە سەر رێگای چەمچەماڵ - کەرکوک".

 

تانکەرەکان دووچار زەرەری زۆر بوونەتەوە، بەلآم کەس لەم هێرشەدا پێوە نەبووە.

 

چوار شەوە لەسەر یەک هێرشدەکرێتە سەر ئەو تانکەرانەی گاز لە ناوچەی چەمچەماڵەوە دەگوازنەوە بۆ شارەکانی هەرێم.

 

ئەم تەقەکردنەش پاش ئەوە دێت لە کێبەرکێی نێوان  کۆمپانیای ( گۆڵدن چاکوار) و ( سوور گاز )، بۆ ساڵی ٢٠٢٠ گرێبەستەکە بۆ کۆمپانیای سوورگاز دەرچوو، کە ئەم دوو کۆمپانیایە یەکێکیان نزیکی یەکێتی و ئەوی دیان نزیکی پارتین.

 

 



AM:11:00:06/02/2020