ئاسایشی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەسەربەكارهێنانی دراوی ساختە لە بازارەكانی شاری كەلار و گەرمیان دووكەس دەستگیركران.
له راگهیهندراوێكی بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی گهرمیاندا هاتووه" پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا چەند حاڵەتێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە لە بازارەکانی شاری کەلار و گەرمیان هەبوو دەست بەجێ هێزەکانی ئاسایشی کەلاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانیان لە پاش چاودێری کردن و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و لێکۆڵینەوەی تەواو لە 30ی كانوونی یهكهمی 2019، دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (س، ا ع، لە دایکبووی1993، ش. م. ح، لە دایکبووی 1999) دەستگیر بکەن و لە کاتی دەستگیرکردنشیاندا بڕی یهك ملیۆن و 175 ههزار دیناری ساختەی عێراقی و 500 دۆلاری ساختەی ئەمریکی پێیانەوە گیراوە".
ئهوهش هاتووه" لە کاتی لێکۆڵینەوەدا هەردوو تۆمەتباری ناوبراو کە بەڕەگەز کوردن و دانیشتووی ناحیەی رزگاری ی قەزای کەلارن، دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لە لایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە بە پێی ماددەی 281 له یاسای یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".
ئاسایشی گهرمیان ئاماژهی بهوهشداوه" هەروەها لە لایەکی ترەوە پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا دوو هاوڵاتی لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی کەلار سکاڵایان لە دژی تۆمەتبارێکی نەناسراو کرد کە هەستاوە بە هەلخەڵەتاندن و فێڵ کردن لێیان و پارەی لێیان بردووەو یەکەمیان بری یهك ملیۆن و دووەمیان بڕی 450 ههزار دیناری عیراقی لێ بردوون".
ئهوهش دهڵێت" دەست بە جێ هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی کەلاری سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەستیان بە کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد کرد لە رێگای کامێراکانی چاودێرییەوە توانرا لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبارەکە دەستنیشان و دەستگیربکرێت و روو بە رووی یاسا بکرێتەوە".
ئهوهشی وتووه: ناوی تەواوی تۆمەتبارەکە (ا، ح، خ، ف) لە دایکبووی 1970 و دانیشتووی شاری سلێمانیە و بەرەگەز کوردە، لە کاتی لێکۆڵینەوەشدا دانی ناوە بەوەدا کە لە ساڵی 2014 ەوە فێل کردن و فریودانی کردوهتە پیشەو لە سنووری شارەزوور و هەڵەبجە چەندین تاوانی هاوچەشنی ئەنجامداوە.