شەپۆلێكی سەرما و بەفربارین شاری بەغدادی گرتەوە، ئەوەش بە دیمەنێكی ناوازە و رووداوێكی دەگمەن لە كەشوهەوای عێراق دادەنرێت.
سادق عه‌تیه شاره‌زای كه‌شناسی عیراق رایگه‌یاند" كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی به‌فربارینه‌وه شاری به‌غدا سپی پۆش بووه و هاوڵاتیان دڵخۆشن، چونكه له‌مێژه به‌فر له به‌غدا نه‌باریوه".
هاوكات بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرما و سۆڵەوە پلەكانی گەرما لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو روویان لە نزمبوونەوە كردوە تاكو ئاستی ژێر سفری سەدی.