سێ وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لەخۆر دادەمەزرێت

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به‌ دامه‌زراندنی ٣ وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لەوزەی خۆر لە پارێزگاكانی (هەولێرو سلێمانی و دهۆك) بەتوانای ٢٥ مێگاوات كارەبا بۆ هەر وێستگەیەك.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، لە درێژەی هەوڵەكانیان بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا و چارەسەركردنی كێشەی كارەبا، حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی بە دامەزراندنی سێ وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە وزەی خۆر لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك دەربڕیووە.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، توانای هەر یەكێك لە وێستگەكان ٢٥ مێگاوات كارەبا دەبێت، بڕیارە بەو شێوەیە وەبەرهێنان لەلایەن كەرتی تایبەتەوە ئەنجام بدرێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، دەستیان بەئامادەكردنی تەندەر و گرێبەستەكان کردووە، بەمەبەستی بەئەنجامگەیاندنی پڕۆژەكان، بڕیارە بەشێوەی وەبەرهێنان لەلایەن كەرتی تایبەتەوە ئەنجام بدرێت، بەپێی رێككەوتن و گرێبەستێك ئەو بڕە كارەبایەیان  لێدەكڕدرێت، کە بەرهەم دەهێنرێت

 


PM:03:25:24/02/2020