پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كتێب دادەخرێت

پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری هەولێر بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریدا، ئەمساڵ پانزەهەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێب بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت.

 

كارگێڕیی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لەراگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە" لە سۆنگەی سوربوونمان ئێمە لەسەر تەندروستی و سەلامەتی میوانان و سەردانیكەران و كارمەندەكانی پێشەنگا، كارگێڕی پێشەنگا بڕیاریدا خولی پازدەهەمینی پێشەنگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كتێب، بۆ كاتێكی نادیار دوابخات".

ناو براو وتیشی" داوای لێبوردن ئاراستەی هەموو بڵاوكەرەوەكان و خوێنەران و هەوادارانی رۆشنبیری و كتێب دەكەین لە هەمبەر دانی ئەم بڕیارە، دەبێت ئەوەمان لەبەرچاوبێ كە هەموومان لەسەرمان پێویستە بەرنگاری ئەو ڤایرۆسە بكەین و بەر لە بڵاوبوونەوەی بگرین، بەهیچ شێوەیەك كەمتەرخەمی نەكەین لە پاڵپشتیكردنی هەوڵ و كۆششی لایەنە پەیوەندارەكان و رێكارە سەپێنراوەكانی پێویست بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسى کۆرۆنا".

 جەختیشیكردوەتەوە، لەئایندەیەكی نزیكدا خولی پازدەهەمینی پێشەنگاكە دەكەنەوە.



AM:10:11:06/03/2020