نەوت و کانزاکانى سلێمانى: دەبێت تەنها کارمەندى وێستگەى سوتەمەنى پەمپ بەکاربهێنێت

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگەیاند" دەبێت تەنها كارمەندی وێستگەكان دەست لە پەمپی بەنزینخانەكان بدەن".

 

له‌ ئاگادارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌وت و كانزاکانی سلێمانیدا هاتووە" گشت وێستگەکانی سووتەمەنی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین ئاگادار دەکەینەوە، لەپێناو سەلامەتی و خۆپاراستن لە بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید 19 (کۆرۆنای نوێ) داواکارین رێگا بە هیچ هاوڵاتییەک نەدەن لەکاتی وەرگرتنی سووتەمەنیدا خۆیان پەمپەکان بەکار بهێنن".

ده‌شڵێت" بەڵکو تەنها کارمەندانی وێستگەکان خۆیان بەوکارە هەڵستن، چونکە وەک دەزانین ئەم ڤایرۆسە لە رێگای بەرکەوتنەوە دەگوازرێتەوە، دەبا هەمووان هاوکاربین بۆ پاراستنی گیانی خۆمان و هاونیشتیمانیانمان".

 

ئه‌م ئاگادارییه‌ له‌ كاتێكدایه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێوشوێنه‌كانی بۆ به‌رگرتن له‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا توونتر كردووه‌ته‌وه‌.

 


 



AM:10:07:12/03/2020