لە سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی بێمۆردا گیرا
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ستیان به‌سه‌ر دو ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراودا گرتوه كه خاوه‌نه‌كانیان بێ پشكنینی گۆشته‌كه‌ی به‌نیازبون له گه‌ڕه‌كه‌كاندا ساغی بكه‌نه‌وه، داواش لە هاووڵاتیان كرد گۆشتی بێ مۆر نەكڕن.
كامه‌ران عیزه‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی چواری سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رایگه‌یاند" له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر دو ئاژه‌ڵێ گه‌وره‌ی سه‌ربڕدراوی بێمۆردا گیراوه كه گۆشته‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌رییه‌وه پشكنینی بۆ نه‌كراوه".
باسی لەوەشكرد، كە ئه‌و گۆشته‌ی له دوكان و بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشرێت، له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕی ڤێتێرنه‌رییه‌وه پێش سه‌ربڕین و پاش سه‌ربڕین پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه و دواتریش بۆ گۆشته‌كه‌ی ده‌كه‌ن، دوای دڵنیابونه‌وه له نه‌بونی نه‌خۆشی له ئاژه‌ڵه‌كه و گۆشته‌كه‌ی و شیاوی بۆ خواردنی مرۆڤ مۆری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری ده‌كرێت.
وتیشی" به‌ڵام ئه‌م دوكاندارنه ئاژه‌ڵەكانیان مۆر نه‌كراوه و به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست و نایاسایی ئاژه‌ڵه‌كه‌یان سه‌ربڕیوه و به‌نیازبون گۆشته‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كه‌كاندا به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغبكه‌نه‌وه، بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی چواری قائیمقامیه‌ت كه نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌رییه له لیژنه هاوبه‌شه‌كان، داوای له هاوڵاتیانی شاری سلێمانی كرد، له‌كاتی بازاڕكرن و كڕینی گۆشتدا، سه‌ره‌تا له هه‌بونی مۆری ڤێتێرنه‌ری به‌سه‌ر گۆشته‌كه‌وه دڵنیاببنه‌وه و پاشان بیكڕن، له‌هه‌ر دوكانێك گۆشتی بێمۆرتان بینی مه‌یكڕن و لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد" به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی گۆشته ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه".
لیژنه‌ی چوار، یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رۆژانه سه‌ردانی دوكانی گۆشفرۆشه‌كانی ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی ده‌كات، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچیكردن له مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
PM:12:35:18/03/2020