لە چۆمان بە هۆی تەقینەوەی مینێکەوە هاووڵاتییەک گیانیلەدەستدا

بەهۆى تەقینەوەى مینێک، هاوڵاتیەک لە قەزاى چۆمان گیانى لەدەستدا.

 

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی چۆمان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە" کاتژمێر ۱۱:٤۰ی خولەکی ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی ئاداری ٢٠٢٠، ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی (تەقینی لوغم) ، لە کاتی گەیشتنی تیمەکانیان بۆ شوێنی رووداوەکە دەرکەوت هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندی پاشکۆزی سەربە ناحیەی گەڵاڵە بەناوی( مستەفا ابراهیم حسین) تەمەن ۳۰ ساڵان، بەمەبەستی دەستکەوتنی گیای بەهارە، لە لوتکە چیایی پشتی پاشکۆز دەکەوێتە سەر مینێک و پێیدا دەتەقێتەوە و گیانلەدەستدەدات".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە" بەهاوکاری هاووڵاتیان و پۆلیسی چۆمان و تەندروستی چۆمان توانیمان تەرمەکە بێنینە خوارەوە و لە رێگەی ئەمبوڵانسەوە بیگوازینەوە پزیشکی دادی سۆران".

 

 



PM:03:29:20/03/2020