پشدەر.. کچێک بە گولـلە گیانی لەدەستدا


لە ناحیەی ژاژاوە کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە گیانی لە دەستداوەو ڕووداوەکەش خۆکوژی بووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەکردووە" کاتژمێر ٥:١٥ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بریندارێک بەناوی ( س . ع . ر ) لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠٤ پیشەی خوێندکار، دانیشتووی ناحیەی ژاراوە گەڕەکی ( شەهیدان ) بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری گولـلەیەک بە سەرجەستیەوە هەیە و بەهۆی سەختی برینەکەشی گیانی لەدەستداو ڕووداوەکەش خۆکوژی بووە".

وتیشی" هۆکاری ڕووداوەکە نادیاره و بە وتەی کەسوکارەکەشی هیچ کێشەیەکی نەبووە، دوای توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".



PM:07:07:21/03/2020