لیژنە هاوبەشەکانی سلێمانی: توشبوان گەیشتۆتە دکتۆرو گۆشت فرۆش‌و گەڕەکەکان

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت" ژمارەی توشبوان لە زۆر بوون دایە کۆرۆنا گەیشتۆتە دکتۆر و کارمەندی تەندروستی و گۆشت فرۆش و گەڕەکەکان تکایە دۆخەکە مەترسیدارە لە ماڵەکانتان بمێننەوە".

لەو راگەیاندنێکدا کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە، ئەندازیار لەشکر حەمید ی سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت " تکایە دۆۆخەکە مەترسیدارە لە ماڵەکانتان بمێننەوە بۆ پاراستنی تەندروستی خۆتان و تەندروستی خێزان و هاونیشتیمانیان".

ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند ٧ کەسی تر تووشی کۆرنا بوون، ٦ یان لە سلێمانی و ١ لە هەولێر.

 


AM:01:47:22/03/2020