هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارکردنەوەیەکی گرنگ بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، کە ژمارەیەکی زۆر لە شەقامەکانی ناو شارو دەرەوەی شار داخراون و دەبێت شۆفێران پابەند بن بە بڕیارەکانی قەدەغەکردنی هاتوچۆوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشی هاتوچۆی سلێمانی، لە ئاگاداری نامەیەکدا رایگەیاند " سەرجەم دەرچوون و هاتنە ناوەوەو پێچ کردنەوەکانی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود داخراوە".



لە راگەیەندراوی ھاتووچۆی سلێمانی ئاماژە بەوەكراوە "شۆفیران تەنیا دەتوانن بەرزە پردەکانی شەقامی مەلیک مەحموود بەکاربهێنن، کە بۆ ئۆتۆمبێلی رێگەپێدراوە بەپێی یاسا، بەرزەپردەکان، كە بریتین لە:.


پردی دەباشان


پردی کۆبانی


پردی چوار ڕێیانی سەرچنار


پردی قالاوا


پردی وڵوبە


پردی نە خۆشخانەی هیوا



PM:12:53:23/03/2020