وەزارەتی شارەوانی قیرتاوی شەقامەکان دەکات

لە هەلومەرجی کۆرۆناو قەدەغەکردنی هاتوچۆدا، بە بڕیاری وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی چۆڵبوونی شەقامەکان، تیمەکانی شارەوانی دەستیان بە هەڵمەتێکی قیرتاوکردنی شەقامەکان کردووە.

 
ئەو وەزارەتە داوا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و سەرۆکایەتیی هەموو شارەوانییەکان کردووە، تیمەکانی شارەوانی دەرفەتی قەدەغەی هاتوچۆ بقۆزنەوە کە شەقامەکان بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە چۆڵن، نۆژەن بکرێنەوە.


ئەو وەزارەتە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکاتلە شار و شارۆچکەکان هەڵمەتی قیڕتاوکردن دەستی پێکردووە،کارەکە دەبێ لەسەر داهاتی شارەوانییەکان خۆیان بێت، چونکە لەم کاتەدا وەزارەتی دارایی ناتوانێ بودجە بۆ ئەوە تەرخان بکات، هەر بۆیە سەرەتا شارەوانیی هەولێر دەستی پێ کرد کە لەو کاتەدا بۆ ئەو کارە ئامادە بوو، دواتر لە سلێمانی دەستی پێ کرا.




PM:08:46:31/03/2020