"به‌رهه‌م ساڵح یەكێكە لەكاندیدەكان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار"
پەرلەمانتارێكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، كه به‌رهه‌م ساڵح یه‌كێكه له كاندیده‌كان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
ئیحسان عه‌وادی، په‌ڕله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا به سایتی سۆمه‌ریه نیوزی ڕایگه‌یاند: كورد ده‌یه‌وێت به‌شداریی له حكومه‌تی داهاتوی عێراقدا بكات و له‌پێش كوتله‌كانی تره‌وه داواكاریی پێشكه‌شكردووه.
عه‌وادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كورد ده‌یه‌وێت به‌شداریی له‌حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی سیاسی‌دا بكات كه له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكده‌هێنرێت.
له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماریشه‌وه ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرایكرد: هاوپه‌یمانی كوردستانی پێداگریی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كردۆته‌وه له‌باره‌ی كاندیدی كورد بۆ ئه‌و پۆسته، عه‌وادی وتی: له‌ئێستادا به‌رهه‌م ساڵح سه‌ركرده له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان یه‌كێكه له كاندیده‌كان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته.
PM:02:59:06/05/2014