بڕیاری کردنەوەی بازاڕەکان لە کەلار درا



ژووری ئۆپراسیۆنەکانی کەلار  بڕیاری دا لەسبەینێوە ناوچەی پیشەسازی و كارگەكانی بلۆك و هاوشێوەكانی لە كاتژمێر ٦ی بەیانی بۆ كاتژمێر ٦ی ئێوارە بكرێنەوە.




ژووری ئۆپراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، كردنەوەی بازاڕ بە رووی هاوڵاتیان دا لە كاتژمێر (٦) بەیانی بۆ (٦)ی ئێوارە دەبێت، بەو مەرجەی كاسبكاران و خاوەن كارەكان پابەندی ڕێنماییەكان بن.


كافتریاو كافێ و هۆله‌كانی له‌شجوانی و بلیاردو چاخانه‌و مه‌له‌وانگه‌و پاركه‌كان و شوینه‌گه‌شتیارییه‌كانی ئەو شارە  به‌داخراوی ده‌میننه‌وه‌.( بەبریاری ژووری ئۆپراسیۆنەکان ).
 


PM:02:06:17/04/2020