لە هەولێر کاسبکاران و دوکانداران گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی سازدەکەن

کاسبکاران و دوکاندارانی ناوچەی پیشەسازی باکور کە دەکەوێتە باکوری شارەکە لە سەر رێگای شەقڵاوە، گردبوونەوەیەکیان ئەنجام داوە و داوای سووکردنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ دەکەن. 


لە هەولێر کاسبکارانی ناوچەی پیشەسازی باکور گردبوونەوەیەکیان سازکردووەو بەدەیان کەس تیایدا بەشدارن و داوا دەکەن وەک سلێمانی و دهۆک قەدەغەکردنی هاتوچۆیان بۆ سووک بکرێت تا کارو کاسبی خۆیان بکەن.


ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی ناوخۆ قەدەغەکردنی هاتوچۆی تا ٢٣ی نیسان درێژکردۆتەوە، حکومەتی هەرێمیش تا سەرەتای مانگی ئایار دامودەزگا فەرمیەکانی حکومەتی هەرێم ناکاتەوە.
 


AM:11:34:18/04/2020