بەپێی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا لە ناوچەی پیشەسازی پارێزگای سلێمانی گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو، لە گردبوونەوەکەدا داوایانکرد کە دوکان و بازاڕ و پێشانگای فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و دوکانی فیتەری دەکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کە هەر ئەمڕۆ لە ناوچەى پیشەسازى شارى هەولێر بە ئامادەبوونى هەزاران کاسبکار و دوکاندار گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا و لە گردبونەوەکەدا داوای ئەوەیانکرد رێگەیان پێبدرێت بە پێى رێکارەکانى رووبەرووبوونەوەى کۆرۆنا دوکانەکانیان بکەنەوە.
هاوکات، کاسبکارانی قەزای خەبات هاوشێوەی کاسبکارانی هەولێر داوای کردنەوەی دوکانەکانیان کرد.