بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند" ژنێکیان دەستگیرکردوە کە هەستاوە بە فێڵکردن لە هاوڵاتیان و بەکارهێنانی چەکی بانکی بێ ڕەسید".
لهراگهیهنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئاماژهی بهوهكردووه" ئافرەتێكی بە ڕەگەز عەرەبییان بە ناوی (ا.س.ی) بە تۆمەتی فێڵ و (بەکارهێنانی چەکی بانکی بێ ڕەسید)، دەستگیر کردووه، کە لە ژمارەیەك لە پارێزگاكانی عێراق خەڵكی فریو دابوو، كە گوایە كۆمپانیای فڕۆكەوانی و ڤیزای ئیسپانیای هەیە و پارەیەكی خەیاڵیی لە هاووڵاتیان وەرگرتبوو و بە چەندین شێواز قۆڵی خەڵكی بڕیبوو".
ههروهها ئهوهش روونكراوهتهوه، ئەو ئافرەتە، كە لە زۆرێك لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بە تۆمەتی فێڵكردن فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووبوو، نەتوانرابوو دەستگیر بكرێت، بەڵام لەلایەن پۆلیسی هەولێر و بەپێی ماددەی (456) لە یاسای سزادان، دەستگیر كرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوە.