ئەمڕۆ ئەنجومەنی بالآی سیاسی یەکیتی نیشتمانی کورردستان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ هەینی ٨ی ئایار  کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بالآی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت.

 

بەپێی زانیاریەکانی " سپی " لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ کە بەسەرپەرشتی کۆسرەت رەسول سەرۆکی ئەنجومەنەکە سازدەکرێت، باس لە میکانیزمی کاروباری خۆیان و، پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی و مەکتەبی سیاسی و هاوسەرۆکاندا تاوتوێ دەکەن.

 

بڕیاریشە لەسەر دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و لەو چوارچێوەیەشدا گفتۆگۆ لەسەر پەیوەندیە " نا ئاساییەکانی " نێوان خۆیان و پارتی بکەن.



PM:12:45:08/05/2020