مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق جەختیکردەوە، سبەینێ شەممە موچەی خانەنیشیان دابەشدەکرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی لهراگهیهنراوێكدا، ئاماژهی بهوەکرد" كەعبی لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێكەوە پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامداوهو لەسەر پیدانی موچەی دواكهوتووی خانەنشینان رێكهوتوون".
وتیشی" كازمی داواكارییەكەی پەسەند كردوەو بریاره سبەی موچەی خانەنشینانی عێراق دابهشبكرێت وههموو خانەنشینان موچهكانیان وهردهگرن".
راشیگهیاند" كه سهرۆك وهزیران بهلێنی داوه كاری له پێشینهی پێدانی موچەی خانەنشینان و تۆڕی خزمەتگوزارییە كۆمەڵایەتییەكان بێت، پێش سهرفكردنی موچەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق".
هۆشداریش دراوه لهوهی كه، موچەی خانەنشینان و ناوەندەكانی تایبەت بە خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتی و چین و توێژە لاوازەكان هێڵی سورە و ناكرێت لە هەر دۆخێك و بە هەر بیانویەك بێت دەستیان بۆ ببرێت و بڕیارەكانی پەیوەست بە بڕین و كەمكردنەوەی موچە نایانگرێتهوه.