به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند" كه ئه‌مشه‌و كه‌سێك ته‌قه‌ی لێكراوه و به برینداری گه‌یه‌ندراوته نه‌خۆشخانه و تەقەکەرەکەش خۆی رادەستی هێزەکانی ئاسایش کردووە".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" کاتژمێر 8:20 خولەکی ئەمشەو بریندارێک بەناوی ( خ . ق . ح ) لەدایک بووی ساڵی 1983 پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی فەرمانبەران گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری یەک گولـلـە بە جەستەیەوە هەیە".
بەگوێرەی زانیاریه سەرەتایەکان ناوبراو لە بەردەم مارکێتەکەی خۆی بە چەکی جۆری دەمانچە لەلایەن کەسێکەوە تەقەی لێکراوە و هۆکارەکەش نادیارە، دوای ڕووداوەکەش تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستی ئاسایشی قەڵادزێ کردووە.
پۆلسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاند" كه بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، برینداره‌كه بۆ شاری سلێمانی بەڕێکراوه و دۆسیه‌ی لێکۆڵینەوەش بۆ روداوەکە كراوته‌وه و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".